خۆڕاگری: فەرزاد مەردۆخی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا و خەڵكی کامێران، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرزاد مەردۆخی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “دەژن”ـی سەربە شاری کامێران و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی شاری بانە.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە سنە گوازراوەتەوە بۆ بەندخانەی ناوەندیی شاری بانە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.