خۆڕاگری: خوێندکارێکی خەڵكی مەهاباد بەناوی “سرووش نووربەخش” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، سرووش نووربەخش، خوێندکاری زانکۆی هونەرە جوانەکانی شاری تاران و هاوڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.
ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ناوبراویان سەرەتا بانگ کردووە و دواتر هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و ماوەی دوو ڕۆژە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.