ناڕوونە چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی کامێران پاش زیاتر لە مانگێک

خۆڕاگری: پەیمان ڕەحمانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی کامێران ماوەی نزیکەی یەک مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٥ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: پەیمان ڕەحمانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری کامێران، دوای خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ئەو شارە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووی ناڕوونە.

ناوبراو کە زیاتر لە مانگێکە دەسبەسەرکراوە، تائێستا تەنیا یەکجار پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و ئیدی دوای ئەوە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*