خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی سەقز بەناوی “بێهرووز فەیزی” ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی یەک حەفتە لەمەوبەر بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی حەتفەیەک بەسەر دەسبەسەرکردنیدا لەلایەن ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.