هەواڵ

هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی ئازاد کرا

خۆڕاگری: حەسەن ئەمینی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە و برای یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، بە پێبەندی ئەلیکترۆنی ئازاد کرا. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، حەسەن ئەمینی، […]

هەواڵ

دادئەستێنی ڕێژیم لە پیرانشار لەمەڕ کۆتاییهاتنی ماوەی دوورخستنەوەی بەندکراوێکی سیاسیی دژایەتی کرد

خۆڕاگری: محەممەد حوسێنی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری نەغەدە، سەرەڕای کۆتاییهاتنی ماوەی دوورخرانەوەکەی، بەهۆی دژایەتیکردنی دادئەستێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پیرانشار دوور خراوەتەوە. ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: […]

هەواڵ

مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: مامۆستا سابیر خودامرادی، پێشنوێژی شارەکی “قەوەخ”ـی سەربە شاری سەقز، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای ١٥ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا. ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مامۆستا سابیر خودامرادی، پێشنوێژی […]

هەواڵ

مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی مەریوان، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: مامۆستا عەلی بەهرامی، پێشنوێژی گوندی “نێ”ـی سەربە شاری مەریوان، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، مامۆستا عەلی بەهرامی، پێشنوێژی گوندی “نێ” لە […]

هەواڵ

ژنێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: گەلاوێژ محەممەدی‌ئەرشەد، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد پاش ١٤ڕۆژ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، گەلاوێژ […]

هەواڵ

یەکێک لە بریندارانی شۆڕشی ژینا بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: مەتین حەسەنی، خەڵکی بۆکان و یەکێک له بریندارانی شۆڕشی ژینا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی دەسبەسەر کرا ڕەوانەی بەندیخانە کراوە. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، […]

هەواڵ

مێرمنداڵێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئاریان یوسفی، مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی تەمەن ١٨ساڵانی خەڵکی بۆکان پاش زیاتر لە ١٠ڕۆژ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتە ئازاد کرا. ڕۆژی دووشەممە، ٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئاریان یوسفی، مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی […]

هەواڵ

سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم بێتاوان دەرچوو

خۆڕاگری: سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری “نۆژین” کە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی ٤ی دادگای تێهەڵچوونەوەی کۆماری ئیسلامی بێتاوان دەرچوو. ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” […]

هەواڵ

بەندکراوێکی سیاسیی کورد بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: سولەیمان سالک، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، سولەیمان سالک، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی […]

هەواڵ

پەرستارێکی خەڵکی دیواندەرە لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: پویا ئیسفەندیاری، پەرستاری نەخۆشخانەی میلادی تاران و خەڵکی دیواندەڕە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە  دەسبەسەر کراوە. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، پویا ئیسفەندیاری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری […]