هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی ئازاد کرا

خۆڕاگری: حەسەن ئەمینی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە و برای یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، بە پێبەندی ئەلیکترۆنی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، حەسەن ئەمینی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە و برای “محەممەد ئەمینی”، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، بە پێبەندی ئەلیکترۆنی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە بۆكان، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، سزای ٦مانگ و نیو بەندکردن و ٤زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندرا.