مامۆستایەکی ئایینیی خەڵكی سایین‌قەڵا لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: ئیسماعیل بەهرامی، مامۆستای ئایینیی خەڵكی سایین‌قەڵا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئیسماعیل بەهرامی، مامۆستای ئایینیی خەڵكی شاری “سایین‌قەڵا”ـی سەربە ناوچەی هەوشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی و بێڕێزیکردن بەو مامۆستا ئایینییە و بەبێ هیچ هۆکارێک دەسبەسەریان کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵکەشی بێئاکام ماوەتەوە.