بانگکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵكی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵكی سنە بەناوەکانی “ڕەفیق کەریمی و فەرانەک ڕەفیعی” لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراون و لێکۆڵینەوەیان ەگەڵ کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕەفیق کەریمی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵكی شاری سنە و ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانیی “چلچەمە” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بانگ کراوە و پاش ئازاد کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی لەسەر بانگکردنی لە بەردەستدا نییە.

هاوکات فەرانەک ڕەفیعی، چالاکی مەدەنیی و کرێکاری خەڵكی شاری سنە، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بانگ کراوە و پاش ٣کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە و هەروەها هەڕەشەکردن لێی، ئازاد کراوە و تائێستا دیارە نییە چارەنووسی چی لێدێ.