هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕەشید فەقێزادە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ، پاش نزیکەی ۱۰ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ڕەشید فەقێزادە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ، پاس ۹ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ۱ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ۱۷ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.