ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەناوی “عیزەتوڵڵا زەینەلپوور” ماوەی مانگێکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: یەک مانگ لەمەوبەر هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە،  عیزەتوڵڵا زەینەلپوور، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کردووە و تائێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکای دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

ناوبراو ڕۆژی ١٥ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا وێڕای بەدوداچوونی بنەماڵکەی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا  نییە.