خۆڕاگری: کەیوان ڕەحیمی، چالاکانی میدیایی خەڵکی سەقز لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کەیوان ڕەحیمی، چالاکوانی میدیایی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بە سەرۆکایەتی “موجتەبا غەفاری” بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت، سزای ٨مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە سەقز کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش ٢مانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.