دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی زمانی کوردی لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری” کەیوان مینوویی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵكی مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، کەیوان مینوویی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی گوندی “نێ”ـی سەرەبە شاری مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەلگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا، هیچ زانیارییەکی راست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە و هەروەها ناوبراو پێشتریش لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.