سنە: دەسبەسەرخالید ئەحمەدی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی دوو شەممە ١٠ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی “مامۆستا خالید ئەحمەدی”خەڵکی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و چەند کاتژمێرەک پێش بەرێوە چوونی هەڵبژاردنی”هەیئەت مودیرییە”ی تازە لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست دا نییە.