سەقز: دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی یەک شەممە ٩ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی “کەیوان ڕەحیمی” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراوە.

بە پێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکۆتاوەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەسبەسەریان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست دا نییە.