هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە سنە گیانی لە دەست دا

خۆڕاگری : ڕوژی چوار شەممە٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە هاووڵاتییەکی خەڵکی ماهیدەشتی کرماشان بە ناوی” فەرهاد خوسرەوی کوری سولێمان ” تەمەن ٣٥ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخوی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراو گیانی لە دەستدا.