دەسبەسەرکردنی چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی ئیلام لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مووسا ئومیدی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی ئیلام لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدرانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی مووسا ئومیدی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی شاری ئیلام و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لەپاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی راست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو شارە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.