
خۆڕاگری: ئاوات عەلیپوور، ئەنوەر ئیبراهیمی و ئیسماعیل سانیار، سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵكی بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئاوات عەلیپوور و ئەنوەر ئیبراهیمی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان ناڕوونە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئیسماعیل سانیار، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هەرسێک دەسبەسەرکراوەکە لەبەردەستدا نییە.