
خۆڕاگری: ئەمیر عەبدوڵڵاپوور، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان، ماوەی ١٤ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئەمیر عەبدوڵڵاپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری بۆکان، ماوەی ١٤ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٤ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ناوبراو، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و نیگەرانی دۆخی جسەتەیی و دەروونی کوڕيکەیانن کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە.