مەهاباد: قوتابییەکی دەسبەسەر کراوی شوڕشی ژینا سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی”فەرهاد نوایی”تەمەن ١٦ ساڵ کە لە ڕەوتی شوڕشێ ژینا دا دەسبەسەر کرابوو کە لە ئێستا دا زیاتر لە ٧مانگە لە بەندیخانە دایە لە لایەن دادگای تاوانەکانی تایبەت بە منداڵان لە شاری مەهاباد سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە.

بە پێی ئەو حوکمەی دادگا،  هاووڵاتی “فەرهاد نوایی” بە تۆمەتی کۆبوونەوەو تەبانی بە دژی ئەمنییەتی وڵات بە ٢ ساڵ بەند کرانی تەعزیری بە هەژمار کردنی ماوەی دەسبەسەر کردنی مەحکووم کردووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە ٢٧ی خەزەڵوەری١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی شووڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوو کە لە ژێر ئەشکەنجە دا دانپێدانانی زۆرەملێی پێکراوە و تا ئێستاش لە زیندان بەسەر دەبا.