خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی یەکشەممە ١٨ پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “شێرکۆ ڕوشەنی”- کە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوو دوای ٧ مانگ مانەوە لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە ٥٠٠ ملیون تمەنی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
شێرکۆ ڕوشەنی تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی ٢٠ سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.