شنۆ: هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی یەک شەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنۆ بە ناوی”سولێمان شاروێرانی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی  لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.