خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی دوو شەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشاربە ناوەکانی”مامۆستا عومەر ئیبراهیمی” پێشنوێژی گوندی گەرگوولی سەرێ هەروەها هاووڵاتی “شوڕش ئیبراهیمی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکا مامۆستا عومەر دوای بانگهێشت کردنی بۆ ئیتلاعاتی پیرانشار بە تۆمەتی بەشداری کردن لە پرسەی شەهید لوقمان ئاجی دەسبەسەر کراوە وهەوەها شوڕش ئیبراهیمی لە ڕێگای پەسوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە تۆمەتی بەشداری کردن لە پرسەی شەهید لوقمان ئاجی دەسبەسەر کراوە،کە دوای دەستبەسەر کردنی ماڵەکەیان پشکنیوە وچارەنووسیان دیار نییە.
شەهید لوقمان ئاجی و شەهید عادل موهاجیر ڕۆژی ١٦ی پووشپەڕ لە لایەن تروریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەڵشوی سەر بە شاری قەڵادزەی باشووری کوردستان شەهید کران.