هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەریوان بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕەفیق مستەفایی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان پاش زیاتر لە ٢٠ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ڕەفیق مستەفایی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری مەریوان پاش ٢٥ڕۆژ دەسبەسەرکردن بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندخیانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەریوان کە هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کارەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کرا و لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوان لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کرا و پاشان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.