خۆڕاگری: شەهرام قەباڵ، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، ماوەی زیاتر لە مانگێکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٠ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: شەهرام قەباڵ، تەمەن ٤٧ ساڵانی خەڵکی شاری مەهاباد و نیشتەجێی شاری میاندواو، لە ڕێکەوتی ٢٧ی مانگی ڕەشەمەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و تائێستا بێسەروشێنە و چارەنووسی نادیارە.
بنەماڵەی ناوبراو پاش بەدواداچوون لە لقی سێیەمی لێکۆڵینەوەی دادگای ڕێژیم لە میاندواو، لەلایەن بەرپرسانی قەزاییەوە ئاگادار کراونەتەوە کە بڕیاری دەسبەسەریی کاتی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ ناوبراو دەرکراوە و چارەنووسی دۆسیەکەی دوای کۆتاییهاتنی ئەم ماوەیە دیاری دەکرێت و هەروەها سەرەڕای تێپەڕووبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەسبەسەربوونیدا، لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

Be the first to comment