هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەناوی “شەهرام ئیبراهیمی” پاش ١٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، شەهرام ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی کانییەڕەش”ـی سەربە شاری شنۆ، پاش ١٥ڕۆژ ڕاگیران لەلایەن ڕێژیمەوە، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارد و ٢٠٠ملیۆن تمەن، بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەهیچ زانیارییەکی ورد لەسەر تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.