دەسبەسەرکردنی بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەحمەد تەموویی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٤ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئەحمەد تەموویی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری سەڵماس‌ی سەربە پارێزگای ورمێ و دانیشتووی شاری تاران، دوای تێپەڕبوونی ٤ ساڵ بەسەر ئازادبوونیدا، دووبارە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرایەوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی تارانی گەورە (تهران بزرگ).

ناوبراو پاش ١٤ساڵ بەندکردن کە ماوەی سزاکەی تەواو کردبوو، لە شاری تاران سەرقاڵی دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆی بوو کە بەرەبەیانیی ڕۆژی ٤ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، هێزێکی سەرکوتکەری ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و هیچ ئاگادارییەکی هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختە دەسبەسەریان کردووە و لە ئێستادا لە بەندیخانەی تارانی گەورە ڕاگیراوە.

جێی ئاماژەیە کە، لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا توندوتیژی بەرانبەر کراوە و بۆ ماوەی ڕۆژێک لە گرتنگەیەکدا لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیدا بووە و پاشان لە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمە گوازراوەتەوە بۆ بەندی “٢-ئەلف” لە زیندانی ئێڤین و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دەسبەسەرکردنی کاتی لە زیندانی تاران گەورە ڕاگیراوە و هەروەها تەمویی پێشتر ماوەی ١٤ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا بووە و لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەی ئازاد کرابوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*