سنە، “ژینا مودەرس گورجی”چالاکی بوار ژنان گواسترایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی سنە

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی “ژینا مودەرس گورجی”چالاکی بواری ژنان لە دەستبەسەر کراوانی شورشی ژینا دوای نیزیک بە ١ مانگ لە ژوورە تاکە کەسییەکانی ناوەندە ئامنییەکان لە ناوەندی بارهێنان و پەروەردەی سنە گواسترایەوە بۆ بەندی گستی ژنان لەو بەندیخانەیە.

ڕؤژی ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی ژنان خەڵکی سنە بە ناوی”ژینا مودەرس گورجی” لە ماوەی شوڕشی ژینادا بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرایەوە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو چالاکەی بواری مافی ژنانیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە ڕێگای گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵەکەی خوێی دەستبەسەر کردبوو.

“ژینا مودەرس گورجی” پێشتریش لە مانگی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوو،کە دوای ١ مانگ و ١٠ ڕۆژ بە بارمتەی ١٠٠ ملیونی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.