دایە فاتمە مەقسوودی لە لایەن هێزە  ئەمنییەکانی ورمێ دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی “دایە فاتمە مەقسوودی”تەمەن ٦٧ ساڵ دایکی بەندکراوی سیاسی کورد “ئیدریس فەقیهی” کە بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چارەنووسی کورەکەی لە بەردەم ئیتلاعاتی سپای پاسداران مانی گرتبوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. “ئیدریس فەقیهی “خەڵکی شاری سنە کە لەو پێکدادانی  کە رۆژی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە ناچەی بۆکان ڕویدا بوو و لە لایەن  هێزە کانی سپای پاسداران بە برینداری دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ناسراو بە “حەوتی تیر”لە ورمێ کراوبوو تا ئێستا هیچ زانییارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی لە لایەن هیزەکانی سپای پاسداران نەخراوەە بەردەست.