دەسبەسەرکردن دوو لاوی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: دوو لاوی خەڵکی سەوڵاوا بەناوەکانی “نەزیر و حوسێن ئەداک” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی هەینی، ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەوڵاوا، نەزیر ئەداک و حوسێن ئەداک دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ژیوار”ـی سەربەو شارەیان دەسبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستاش چارەنووسیان نادیارە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و سەرەڕای تێپوڕبوونی نزیکەی یەک حەفتە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.