دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: محەممەدحەسەن عەبدی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی محەممەدحەسەن عەبدی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “دزڵی”ـی سەربە شاری مەریوان، بەبوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی و قەزایی ناوبراویان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و ڕفاندوویانە.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی، پاش دەسبەسەرکردنی محەممەدحەسەن عەبدی، لە مەریوانەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گواستوویانەتەوە بۆ یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی ڕێژیم لە شاری سنە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.