هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: خسرۆ فەتحی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، خسرۆ فەتحی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری دیواندەرە و کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، پاش ١٦ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لەو شارە ئازاد کراوە.

خسرۆ فەتحی، ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ئەمساڵ، لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵەوە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێویەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدراوی و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و جارێ بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.