دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتیی خەڵکی سەقز

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “عەبدوڵڵا حەمزە”، پاش ئەوەیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سەقز، نزیکەی ٢٠ڕۆژ دەبێ کە عەبدوڵا حەمزە، هاووڵاتی ئەو شارەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ گرتنگەی شاری سنەیان گواستۆتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی عەبدوڵڵا حەمزە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و ناوبراو باوکی دوو منداڵە و ڕۆژی شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە سەقز بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار لە شاری سنە گواستراوەتەوە.