ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “مەجید مستەفازادە”، زیاتر ١٠ ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران نزیکەی ١٥ڕۆژ لەمەوبەر مەجید مستەفازادەیان لەنێو شاری مەهاباددا دەسبەسەر کردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر جارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
مەجید مستەفازادە، لە ڕۆژی ٢٧ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەشاری مەهاباد بەبێ هەبوونی ئیزنی دادوەر و بەڵگەی یاسایی دەسبەسەرکرابوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بێ‌ئاکام ماوەتەوە.