دێولان ” سوهەیلا مەتاعی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ” سوهەیلا مەتاعی” خەڵکی دێولان کە لە رەوتی خروشانی خەڵکی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکا دەستبەسەر  و دواتر لە لایەن دادگا حوکمی بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرا.

“سوهەیلا مەتاعی” بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی بە ١٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری، چالاکی پڕوپاگەندەیی دژی نیزام بە ١٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری، بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە ١٣ مانگ بەندکرانی تەعزیری، نافەرمانی دژی مەئموورەکان بە ٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری و “پڕوپاگەندە بۆگرووپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ،بە ٩ مانگ بەنکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، سزای ١٨ مانگ بەندکرانی ئەو هاووڵاتییە دەبێت جێبەجێ بکرێت. سوهەیلا مەتاعی بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس، دادگایی کراوە.

ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەر، سوهەیلا مەتاعی بۆ جاری دووهەم لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر ودوای تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی سنە، کراوبوو.