خۆڕاگری :ڕۆژی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکی مەدەنی خوێندکاری بەشی ژمێریاری بە ناوی”شیلان ڕەشیدزادە” خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا.
“شیلان ڕەشیدزادە” ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو،کە دواتر گواسترابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.