دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری : ڕۆژی چوار شەممە ٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی” زانا چەم” کاشناسی باڵای میعماری لە ماڵەکەی خوێی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی  نادیار

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.