خۆڕاگری : ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران ژن و مێردێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی” سوهیب نادری” بەیان ساڵحی ” چاڵاکی بواری مافی کارگەری دوای هێرش کردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.