خۆڕاگری:مەنووچێر ئاغابەیگی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کرماشان، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٨ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” مەنووچێر ئاغابییگی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کرماشان و هاووڵاتیی خەڵكی ئەو شارە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو لەدوای دەسبەسەرکردنی، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە و ئەوەش بووەتەهۆی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لای بنەماڵەکەی.

Be the first to comment