ژنە دەسبەسەرکراوێکی خەڵکی مەهاباد بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری؛ سیروان شاولە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد پاش زیاتر لە مانگێک ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی سەراوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٠ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی) سیروان شاولە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ٤٢ڕۆژی دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و پێشتریش چەندجارێک لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی دروست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.