دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی “عیزەددین پەسوپیش و واحید بروومەند” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٦ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی عیزەددین پەسوپیش و واحید بروومەند، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە  بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان ناڕوونە.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*