هەڕەشەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ٩هاووڵاتیی خەڵكی سەوڵاوا

خۆڕاگری: نۆ هاووڵاتیی خەڵكی سەوڵاوا بەهۆی بەڕێوەبردن و بەشداریکردنیان لە ڕێوەڕەسمی نەورۆز، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، نۆ هاووڵاتیی خەڵكی سەوڵاوا کە بەڕێوەبەری ڕێورەسمی نەورۆز بوون، بەناوەکانی “حافز ئەدوایی، ئەنسار ئەدوایی، بورهان ئەدوایی، فواد ئەدوایی، سیامەک مەنسوورپوور، نادر كەریمپوور، غەفوور یاری، ماشەڵڵا عەزیمی و ئەدیب خودایار، بەهۆی بەشداریکردن و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێکراوە.

ئەو هاووڵاتییانە بەڕێوەبەر و بەشداربوونی نەورۆزی گوندی “ئەوێهەنگ”ـی سەربە سەوڵان کە ڕێوڕەسمێکی گەورە و بەشکۆیان بەڕێوە برد و ترسیان خستە دڵی داگیرکەرانی ڕێژیمەوە بۆیە ئیتلاعاتی ڕێژیم بانگی کردوون، هەڕەشەی لێکردوون و بەڵگەنامەی زۆرەملێی پێ پڕکردوونەوە کە نابێ بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا بکەن.