هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی پیرانشار بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: بێهزاد محەممەدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بێهزاد محەممەدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی پیرانشا، پاش یەک مانگ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی ٢٦ی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و نازانرێ هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی چییە.