دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵێکی تری خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: مێرمنداڵێکی خەڵكی جوانڕۆ بەناوی “محەممەد مەحموودی تەمەن ١٦ ساڵ” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا محەممەد مەحموودی، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ بە تۆمەتی خؤشی دەربڕین بە دۆڕاندنی هەڵبژاردەی تۆپی بێی ئێران دەسبەسەر کراوە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کۆتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بە شوێوەیەکی درندانە دەسبەسەر و چارەنووسی ناڕوونە.

ئەو مێرمنداڵە، دوای کێبەرکێی تۆپی‌پێی تیمی هەڵبژاردەی ئێران و هەڵبژاردەی قەتەر کە تیمی ئێران لەو یارییەدا دۆڕاندنی، لە نێوان ئەو خەڵکەی کە دڵخۆشیان سەبارەت بە دۆڕاندنی ئێران دەرێبوو، دەسبەسەر کراوە و تائێستاش چارەنوسی دیار نییە.

جێی ئاماژەیە کە، بەپێی زانیارییەکان هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر لەسەر ئەو بابەتە چەند مێرمنداڵێکی دیکەشی لەو شارە دەسبەسەر کردووە و بەڵام تائێستا ناسنامەی ئەو کەسانەی تر بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکراوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی بنەماڵەکانیان نەداوەتەوە.