دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەعدوڵڵا شاپەرەست، هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، سەعدوڵڵا شاپەرەست، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ساڵانی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، بەبێ بوونی هێچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بێڕێزی پێکردن دەسبەسەر و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبرا بە مەبەسەتی چارەنووسی دۆخی کوڕەکەیان، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی بنەماڵەی شاپەرەستیان نەداوەتەوە.