دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایە هێزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئیمان علی مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی “١ی ژانویەی ٢٠٢٦ زایینی” ئیمان علی مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئاودانان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبرا بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی هاتوونەتە سەر شەقام دەسبەسەر کراوە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لە چارەنووسی لەبەردەستدا نیی و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.