دەستبەسەر کردن باوک و کورێکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری : لە ڕۆژانی ڕابردوو دا لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵک لە شارەکانی کوردستان باوک و کورێکی خەڵکی شاری پیراشار بە ناوەکانی “هێرش حاجی عەبدووڵا” خەڵکی شیناوێ سەر بە پیرانشار”بەهمەن حاجی عەبدوولا” کوری هێرش ، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.