دەستبەسەر کردن هاووڵاتییەکی خەڵکی بادیناوێ سەر بە پیرانشار

خۆڕاگری : لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵک لە شارەکانی کوردستان  هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیراشار  ماوەی یەک مانگە دەستبەسەر کراوە. هاووڵاتی “ئیحسان عەبدووڵاپوور” کوری زورار خەڵکی بادیناوێ سەر بە شاری پیرانشار، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.