٦هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: ٦هاووڵاتیی دەسبەسەر کراوی خەڵکی شاری دیواندەرە کە زیاتر لە مانگێکە دەسبەسەرن، بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، فواد مورادی، محەممەد ئەمینی، فەرهاد قەمبەری، مازیار مورادی، ئارمان نووشادی و سەلاح فەرتحی، شەش هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش زیتر لە یەک مانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتەی یەک ملیاردتمەنی و بەشێوەی کاتیی ئازاد کران.

ئەو هاووڵاتییانە لە ڕۆژانی ٢٣، ٢٦ و ٢٧ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شوێنی کار و لە ماڵی خۆیاندا بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران و تائێستاش چارەنووسیان نادیارە.