“مەحموود نیروومەند”بەندکراوی سیاسی کورد خەڵکی خوڕاسانی ڕەزەوی  بەر لێبووردنی گشتی کەوت و ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانیئیە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی “مەحموود نیروومەند” دوای مانەوی نیزیک بە ٢ ساڵ لە بەندیخانە ناوەندی مەشهەد بەر لێبووردنی گشتی کەوت و لە بەندیخانە ئازاد کرا.

هەو هاووڵاتییە، ڕۆژی ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو ،کە دواترلە لایەن دادگای شوڕشی مەشهەد بە تۆمەتی پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی و پەیوەندی بە لایەنەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە ١٠ سال مەحکووم کرابوو، کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە ئەو حوکمە بۆ ٢ ساڵ و ٨ مانگ کەم کرایەوە.