سنە،چوار مامۆستای ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی سنە بە بارنتە ئازاد کران

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی چوار مامۆستای دەستبەسەر کراوی ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی سنە بە ناوەکانی” کەماڵ فەکوریان، جەبار پاکزاد، وریا کەریمی،بەهائەدین مەلەکی”بە دانانی بارمتە تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کران.

ئەو چوار مامۆستایە ڕۆژی ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی دوای نارەزایەتی دەربڕینینیان بە ژاراوی کردنی قوتابیانی کوردستان و ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران، کە تا ئێستا لەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو چوار مامۆستایە زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.